AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٧ ١٩:٠٦

ئایا چین نەوتی ئێران دەکاتە جێگرەوەی نەوتی ڤێنزۆئێلا؟

ئایا چین نەوتی ئێران دەکاتە جێگرەوەی نەوتی ڤێنزۆئێلا؟

پاڵاوگەکانی چین پاش داخرانی هەناردەی نەوتی ڤێنزۆئێلا لە لایەن ئەمریکاوە، بڕیارە لە مانگەکانی داهاتووەوە ڕوو لە نەوتی ئێران بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، شرۆڤەگەران لایان وایە کە پاش ڕێککەوتنی کاراکاس و واشنتۆن بۆ هەناردەی نەوتی خاوی ڤێنزۆئێلا بۆ ئەمریکا تا 50 ملیۆن بەرمیل، پێدەچێت هەناردەی نەوتی ڤێنزۆئێلا بۆ چین دابەزینێکی بەرچاوی ببێت.

ئەوە لە کاتێکدا کە چین وەک گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوی جیهان، کڕیاری سەرەکیی نەوتی ڕووسیا، ئێران و ڤێنزۆئێلایە و پاڵاوگەکانی چین ناچارن، دوای ڕێککەوتنی واشنتۆن-کاراکاس بۆ مانگەکانی مارچ و ئاڤریل پەنا بۆ نەوتی ڕووسیا و ئێران ببەن.

شرۆڤەگەران بە ئاماژە بەوەی کە نەوتی ئێستای چین بەشی تا 75 ڕۆژی داهاتووە، ڕاشیانگەیاند کە ئەگەرچی کڕیاران تا ئێستا بە شێوەی جیدی باسی جێگرەوەکانیان نەکردووە، بەڵام گومانێک لەوەدا نییە کە نەوتی قورسی ئێران، بژێرەیەکی گونجاو و هەرزانباییە لەم دۆخەدا.

News ID 58175

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha